٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:١٨
پێداگریی ڕوحانی لەسەر درێژەی هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران و کۆریا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لەسەر درێژەی هاوکاریی نێوان تاران و سێئول لەبواری جیاجیادا بەتایبەت بواری ئابووری و بازرگانی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیامی پیرۆزبایی خۆی بۆ خانم"پارک گۆنە هە" سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو وڵاتە، وتی: ئێران، ئامادەی پەرەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ کۆریای باشوورو لەگشت بوارەکاندا.

روحانی لەو پەیامەدا بەئاماژە بە تواناو پتانسێلە بەدیهاتووەکان بۆ پەرەی هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران وکۆریای باشوور پاش سەفەری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ تاران، هیوای خواست؛ ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو لەنێوان دوولایەندا هەرچی خێراتر جێ بەجێ بکرێ.

لە بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماردا ، بۆ حکومەت و گەلی کۆریای باشوور ، سەرکەوتن و سەربەرزی بەئاوات خوازراوە....

کۆتایی کورتە نامە/310